کوردستان

ئارارات پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی کوردستانی وەرگرتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 24/2/2023 لە پیرمام یانەی ئارارات پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی کوردستانی وەرگرتەوە.

لە یاریەکی دواخراوی گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئارارات لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئاکرێ بوویەوە و یاریەکەشی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێبردەوە، تاکە گۆڵی یاریەکە یاریزانی هێرشبەر مستەفا حەنون تۆماری کرد، بەم سەرکەوتنە یانەی ئارارات کۆی خاڵەکانی گەیاندە 32 خاڵ و هاتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی یانە نایابەکانی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش بە 30 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە دەبینرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button