Loading...
ئینگلتەرا

نیوکاسڵ دوو ئەستێرەی بۆ گەڕایەوە بەر لە یاری کۆتایی جامی کاراباو

Yariga App

لە کۆتاییدا یانەی نیوکاسڵ هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و هەردوو یاریزان جۆیلینتۆن و جۆی ویڵۆک گەڕانەوە مەشقەکان.

مەگپایس بە بێ گۆڵپارێزی یەکەم و دووهەم رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە و ئەمڕۆش راگەیەندرا رایان فرەیژەر لەویارییە ئامادە نابێت.

بەڵام سکای سپۆرت رایگەیاند جۆیلینتۆنی هێرشبەری یەکەمیان و جۆی ویڵۆک لە پێکانەکانیان چاک بوونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی برونۆ گیمارایش سزای سێ یاری سڕکردنەکەی کۆتایی هاتووە و ئەویش ئامادە دەبێت.

کۆتا ناسناوی فەرمی نیوکاسڵ لە ساڵی ١٩٥٥  بووە  و رۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی کاراباو رووبەرووی مانچێستەریونایتد دەبنەوە.

Back to top button