Loading...
ئیسپانیا

ئەتڵەتیکۆ گرێبەستی ئاکسل ڤیتزلی درێژکردەوە

Yariga App

ئەمڕۆ ئاکسل ڤیتزل ناوەڕاستکاری بە ئەزموونی بەلجیکی، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ تازەکردەوە.

ڤیتزل پارساڵ لە بۆروسیا دۆرتموندەوە  روویکردە ئەتڵەتیکۆ. گرێبەستەکەی بۆ یەک وەرز بوو بەڵام ئەتلەتی مافی درێژکردنەوەی راستەوخۆی هەبوو بۆ وەرزی دووهەم. ئەمڕۆش یانەکە رایگەیاند ئەو بەندەیان کارا کردووە و ڤیتزل تا هاوینی ٢٠٢٤ لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

ڤیتزل لە ١٨ یاری ئەم وەرزەی لالیگا بەشداریکردووە  بەڵام لەم دواییەدا کەمتر لەلایەن دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەرەوە پشتی پێدەبەسترێت.

Back to top button