ئیتاڵیا
دوو ئەستێرەی یۆڤی بۆ یارییەکەی یۆرۆلیگ دوورخرانەوە

یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند هەریەک لە فیدیریکۆ کیێزا و پاوڵ پۆگبا گەشت ناکەن لەگەڵ یانەکە بەرامبەر نانت بۆ فەڕەنسا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یۆرۆلیگ.
کیێزا ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە یاریگاکان پاش پێکانە درێژخایەنەکەی بەڵام ئەمە دووهەم یاری دوای یەککە بەهۆی ماندوبوونی ماسولکەوە دادەبڕێت، پۆگباش بڕیار بوو بۆ ئەم یارییە بێت بەڵام جارێکیتر گەڕانەوەی دواخرا.
یۆڤی لە خاکی خۆیدا نەیتوانی لە نانت بباتەوە و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان بەرامبەربوون، لەو یارییەدا پێویستی بە بردنەوەیە تاوەکو خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.
میلیکت و میرێتی دوو یاریزانی دیکەی بیانکۆنێرین کە لە ئێستادا بەدەست پێکانەوە دەناڵێنن و یانەکە سوودیان لێنابینێت.