محەمەد سەڵاح ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد
یاریگا
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ناوی خۆی لە مێژووی یانەكەیدا نووسیەوە.
شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
گۆڵەكانی رێدز لەلایەن نونێز و سەلاح تۆمار كران و گۆڵەكانی ریالیش لەلایەن ڤینیسیۆس دوو گۆڵ و بێنزێما دوو گۆڵ و میلیتاو گۆڵێك تۆمار كران.
بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە سەڵاح كۆی گۆڵەكانی بۆ 42 گۆڵ بەرزكردەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا و بوو بە گۆڵكاری مێژووی یانەكە لە پاڵەوانیەتیەكەدا.
هەروەها بە درووستكردنی گۆڵێك بۆ نونێز ئەستێرە میسڕیەكە كۆی ئەسیستەكانی لە چامپیۆنزلیگ بۆ 13 ئەسیست بەرزكردەوە كە زۆرترینە لە مێژووی یانەكەدا.