لە یارییەكی بەهێزدا لایپزیگ میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات
یاریگا
یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لایپزیگ لە یاریگای رێد بۆل ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 16ی مانگ لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە مانچێستەر سیتی بەڕێوە دەچێت.
لایپزیگ بە دووەمی كۆمەڵەی شەشەم و سیتیش بە یەكەمی كۆمەڵەی حەوتەم توانیان خۆیان بگەیەننە ئەم قۆناخە.
ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:
لە لایپزیگ هەریەك لە دانی ئۆلمۆ ، دیالۆ ، تیمۆ شلیك و لە سیتیش هەریەك لە كیڤن دی برۆین ، جۆن ستۆنز ، ئیمیریك لاپۆرت ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:
تەنیا دوو جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە لە یارییەك لایپزیگ براوە بووە و لە یاریەكی دیكەش سیتی.
كۆتا پێنج یاری لایپزیگ و ریزبەندیان لە خولی ئەڵمانی:
لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا یانە ئەڵمانیەكە لە سێ یارییدا براوە بووە و یارییەك تووشی شكست هاتووە و یارییەكیش یەكسان بووە ، بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەڵمانی دێت.
كۆتا پێنج یاری مانچێستەر سیتی و ریزبەندیان لە خولی ئینگلیزی:
لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا سیتی لە سێ یارییدا براوە بووە و یارییەك تووشی شكست هاتووە و یارییەكیش یەكسان بووە ، بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
گۆڵكار و گۆڵدروستكاری لایپزیگ:
لە خولی ئەڵمانی گۆڵكاری یانەكە كریستۆڤەر نكۆنكۆیە بە تۆماركردنی 12 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش دۆمنیكە بە هەشت ئەسیست، لە چامپیۆنزلیگیش نكۆنكۆ و سێلڤا بە سێ گۆڵ پێشەنگن و محەمەد سیماكان بە سێ ئەسیست پێشەنگی گرتووە.
گۆڵكار و گۆڵدروستكاری مان سیتی:
لە پرێمەرلیگ گۆڵكاری یانەكە ئێرلینگ هالاندە بە 26 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش دی برۆینە بە 12 ئەسیست ، هەروەها لە چامپیۆنزلیگ هالاند خاوەنی پێنج گۆڵە و دی برۆینیش خاوەنی سێ ئەسیست و پێشەنگیان گرتووە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر سیتی:
والكەر، دیاز، كاڵڤن فلیپس ، ئاكی ،گوندۆگان، هالاند، گریلیش، رۆدریگۆ، ئۆرتیگا، ئەلڤارێز، بێرناردۆ سێلڤا، گۆمێز، ئاكانجی، مەحرەز، ئێدەرسۆن، پیرۆنی، كارسۆن، فۆدین، چارلس، پالمەر، ریكۆ لویس، رۆبێرتسۆن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لایپزیگ:
گۆڵپارێز: بلاسویچ
هێڵی بەرگری: سیماكان ، ئۆربان ، ڤاردیۆڵ ، راوم
هێڵی ناوەند: سۆبۆسلای ، لایمیەر ، شلاگە، وێرنەر
هێڵی هێرشبردن: نكۆنكۆ ، سێلڤا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، دیاز ، والكەر
هێڵی ناوەند: مەحرەز ، رۆدری ، سێلڤا ، گریلیش
هێڵی هێرشبردن: گوندۆگان ، هالاند ، فۆدین