Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریاڵ مەدرید شکستی گۆڕی بە گەورەترین بردنەوە لە مێژوودا بەرامبەر لیڤەرپوول

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید جارێکیتر جیهانی سەرسام کرد و بە ریمۆنتادایەکی مێژوویی شکستی گۆڕی بە بردنەوە بە ئەنجامی ٥-٢.

لە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان لیڤەرپوول و مەدرید لە یاریگای ئەنفیڵد کە هاوکات دووبارەکردنەوەی یاری کۆتایی وەرزی رابردووی خولی پاڵەوانەکان بوو، یانە ئیسپانییەکە زەنگی مەترسی بۆ سەرجەم یانە بەشداربووەکان لێدا و دووپاتیکردەوە ئەمساڵیش بۆ بردنەوەی ناسناوەکە هاتووە.

دوور لە چاوەڕوانییەکان لە ١٤ خولەکی سەرەتادا، لیڤەرپوول دوو جار گۆڵی مەدریدی هەژاند ، بەڵام خۆشی ریدز تەنها تاوەکو خولەکی ٢١ بوو کاتێک ڤینیسیوس جونیۆرز کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانەکەی دەست پێکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی ٣٦ گۆڵی دووەمی  تۆمارکرد و گەڕانەوەی یانەکەی راگەیاند.

پاشان لە نیوەی دووهەم بەنزیمە (دووگۆڵ) و ئێدەر میلیتاو بە گۆڵێک ، سێ گۆڵی دوای یەکییان تۆمارکرد و هاندەرانی نێو ئەنفیڵدیان تووشی شۆک کرد. لە بەرامبەر لیڤەرپوول نەیتوانی هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت و جیاوازییە بۆ یاری گەڕانەوە کەمبکەنەوە.

یاری گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ٣/١٥ دەبێت.

بەر لەم یارییە گەورەترین ئەنجامی نێوانیان لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول بوو بە ئەنجامی ٤-٠  بەڵام بۆ یەکەمجار مەدرید توانی لە یارییەکی خولی پاڵەوانەکان پێنج جار گۆڵی لیڤەرپوول بهەژێنێت. ئەمە جگە لەوەی یەکەمجار بوو لیڤەرپوول لە خاکی خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ  پێنج گۆڵی لێ تۆماربکرێت.

Back to top button