Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جۆرجینهۆ هۆکاری جێهێشتنی چێڵسی بۆ ئارسناڵ ئاشکرادەکات

Yariga App

جۆرجینهۆ ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی چێڵسی باسی هۆکاری گواستنەوە کتوپڕەکەی دەکات بۆ گەنەرز لە یانە رکابەرەکەیانەوە.

ئەگەری رۆیشتنی ئیتاڵیە بە ئەزموونەکە لە ئارادابوو لە گواستنەوەی زستانەدا بەڵام بڕیار وابوو بگەڕێتەوە ناپۆلی نەک بچێتە ئارسناڵ. ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکەی بۆ دازن وتی “یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەبوو کە دەمزانی ئارتێتا سەرسامە بە من، بە تەلەفۆن قسەمان کرد و لەسەر هەموو شتێک رێککەوتین، دواتر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر هەموو کارەکان ئەنجامدران. شێوازی یاریکردنی ئارسناڵ بۆ من گونجاوە، ئەوان تیمێکی لاون کە یارییەکی زۆر باش دەکەن و ئەوەش بۆ من سەرنج راکێش بوو. هەندێک جار پێویستە ئەوەت قبوڵ بێت کە چیتر بەشێک نیت لە پلان و پڕۆژەی یانەیەک (چێڵسی) هەر بۆیە ئەو بڕیارەم دا”.

جۆرجینهۆ لە ٢٠١٨دا بەرامبەر بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ چووە چێڵسی و لە گواستنەوەی زستانەدا بە ١١ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد.

Back to top button