ئیتاڵیا
هێرشبەرێکی ناپۆلی ٤٠ رۆژ دووردەکەوێتەوە

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بێ بەش دەبێت لە تواناکانی جیاکۆمۆ راسپادۆری بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ.
راسپادۆری ئەستێرەی ئیتاڵیا، هاوینی رابردوو بە خواستن روویکردە ناپۆلی و لە سەرەتادا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت بەڵام لە ٢ مانگی رابردوودا بەردەوام بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆش جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووس رایگەیاند سەرلەنوێ تووشی پێکانێکی نوێ هاتووە.
ناوبراو لە شەش یاری ناپۆلی دادەبڕێت لە نێوییاندا هەردوو یاری قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت.
جیاکۆمۆ لەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکان تەنها لە پێنج یاریدا چوار گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و دووی دیکەشی دروستکردبوو بەڵام لە خولی ئیتاڵی خاوەنی تەنها یەک گۆڵە..