ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد كە نێیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی لیلی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن یاریگا بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كۆتایی هات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و چواری خولی فەڕەنسادا.

لە خولەكی 51ی یارییەكەدا نێیمار دا سێلڤا تووشی پێكانێكی سەخت هات و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

دیمەنی پێكانەكەی نێیمار

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ”لی پاریسیان”ی فەڕەنسی ئەو پێكانەی نێیمار تووشی هاتووە بە هۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووریدەخاتەوە.

نێیمار

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە پشكنینەكانی ئەمڕۆ كە بۆ هێرشبەرەكەی سامبا ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەوەش یاریزانەكە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن ناتوانێت بەشداری بكات.

یاری چوون لەیاریگای پاریس بە بردنەوەی یانە ئەڵمانیەكە بە تاكە گۆڵێكی كۆمان كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button