ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیڤەرپوول لە یاری لوتكەدا میوانداری ریال مەدرید دەكات

Yariga App

یاریگا

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 15ی مانگی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

رێدز بە دووەمی كۆمەڵەی یەكەم و مەدریدیش بەیەكەمی كۆمەڵەی شەشەم توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی شانزە.

ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

لە ریال مەدرید هەریەك لە یاریزانان میندی ، كرووس ، چوامینی ماریانۆ ناتوانن بەشداری بكەن و یانە ئینگلیزیەكەش هەریەك لە تیاگۆ ئەلكانتارا ، لویس دیاز، كالڤین رامزی ، ئارسەر مێلۆ ، ئیبراهیما كۆناتێ.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

پێشتر هەردوو یانە 9 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە ریال مەدریدی خاوەنی 14 نازناو لە پێنج یاریدا براوە بووە و لیڤەررپوولی خاوەن شەش نازناو لە سێ یاری براوە بووە و لە یەك یاریشدا یەكسان بوون.

كۆتا پێنج یاری لیڤەرپوول و ریزبەندیان لە خولی ئینگلیزی:

لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا رێدز تەنها لە دوو یاری براوە بووە و لە دوو یاری شكستیهێناوە و یارییەكیش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پریمەرلیگ دێت.

كۆتا پێنج یاری ریال مەدرید و ریزبەندیان لە خولی ئیسپانی:

لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا یانە شاهانەكە لە سەرجەمیاندا براوە بووە و بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری لیڤەرپوول:

لە پرێمەرلیگ گۆڵكاری یانەكە محەمەد سەڵاحە بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خۆیەتی بە پێنج ئەسیست، لەچامپیۆنزلیگیش بە تۆماركردنی حەوت گۆڵ ئەستێرە میسڕیەكە پێشەنگی گرتووە و بە چوار ئەسیست دیێگۆ جۆتا لە پلەی دووەم دێت.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری ریال مەدرید:

لە لالیگا گۆڵكاری یانەكە كەریم بێنزێمایە بە 11 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش رۆدریگۆیە بە پێنج ئەسیست، لە چامپیۆنزلیگیش ڤینیسیۆس جۆنیۆرە بە چوار گۆڵ و گۆڵدروستكاریش تۆنی كرووسە بە دوو ئەسیست.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، ڤایێخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، سیبایۆس، ماریۆ مارتن، ئاریباس، هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ ، ئەلڤارۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، رۆدیگەر ، ئالابا

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كامافینگا ، سیبایۆس

هێڵی هێرشبردن: ڤالڤێردی ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد ، گۆمێز ، ڤان دایك ، رۆبێرتسۆن

هێڵی ناوەند: هەندرسۆن ، فابینهۆ ، بایجێتیچ

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، گاكپۆ ، نونێز

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button