كلۆپ باس لە جۆری پێكانەكەی نونێز دەكات
یاریگا
یۆرگن كلۆپ ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باسی لە جۆری پێكانەكەی داروین نونێز هێرشبەری ئۆرۆگوای یانەكەی دەكات.
شەوی رابردوو نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و چواری خولی ئینگلیزیدا.
گۆڵەكانی رێدز لە لایەن هەریەك لە داروین نونێز لە خولەكی 10 و كۆدی گاكپۆ لە خولەكی 17 تۆمار كران.
لە خولەكی 59 نونێز بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و فێرمینیۆ جێگای گرتەوە.
لە دوای یارییەكە كلۆپ سەبارەت بە هێرشبەرەكەی گووتی:
هەواڵە ناخۆشەكە ئەوەیە كە داروین لە شانیدا تووشی پێكان بووە، بەهۆی ئازاری شانیەوە یاریگای جێهێشت، دەبێت پشكنین ئەنجام بدات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكەین، لە ئێستادا نازانم بەڵام هیوادارم تەنها ئازارێك بێت و لەوە زیاتر هیچ نەبێت.
وا بریارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆیان میوانداری ریال مەدرید بكەن، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.