یاریگا
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی خواستی بەدەستهێنانی تواناكانی مەیسن ماونتی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەیە.
گراهام پۆتەر، راهێنەری یانەی چێڵسی دووپاتی کردبووەوە کە ئیدارەی یانە لەندەنییەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە دانوستانیان کردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەكە.
بەلام پۆتەر لە لێدوانەكانیدا ئاشكرایكرد كە رێككەوتن لەگەڵ ماونت بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و هێشتا نەگەشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵیدا.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی لیڤەرپوول دەیەوێت سوود لە دۆخەكە وەربگرێت و ماونت لە بلوزەوە بگوازێتەوە یانەكەی.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە رێدز دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ماونت بگوازێتەوە چونكە یانەكەیان تووشی چەندین پێكان دەبێت لە هێڵی ناوەندیدا.
گرێبەستەكەی ماونت لەگەڵ بلوز لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.