یاریگا
یانەی ئارسێناڵ بە بردنەوەی لە ئاستۆن ڤیلا پێشەنگایەتی پرێمەرلیگی لە مانچێستەر سیتی رکابەری وەرگرتەوە.
گەنەرز دوای دۆڕانەکەی گەڕی رابردووی پرێمەرلیگ، ئەمجارەیان بووە میوانی ئاستۆن ڤیلا و یارییەکەشی بە ئەنجامی 4-2 لە خاوەن یاریگا بردەوە. گەنەرز بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگایەتی خولەکە گەیاندە 54 خاڵ و بە یارییەکیش کەمتر پێشەنگایەتی لە مان سیتی رکابەری وەرگرتەوە.
لە یارییەکی دیکە مانچێستەر سیتی بووە میوانی نۆتینگهام و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات. ستیزن بەم یەکسانبونە پێشەنگایەتی خولی ئینگلیزی لە بەرژەوەندی ئارسێناڵ چۆڵکرد و بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ و ببە یارییەکیش زیاتر لە بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی دابەزی.