Loading...
ئه‌مریکائیتاڵیاگرنگترین

ئیتاڵیا داوا لە بەڕازیل دەکات رۆبینهۆ نۆ ساڵ زیندانی بکات

Yariga App

حکومەتی ئیتاڵیا بەفەرمی داوای لە بەڕازیل کردووە، سزای زیندانیکردنەکەی رۆبینهۆ جێبەجێ بکرێت.

بەگووتەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، لەو داواکارییەکەدا کەبەدەست دەسەڵاتدارانی بەڕازیل گەیشتووە، بە ووردی باسی ئەوە کراوە کە چۆن رۆبینهۆ لە ساڵی ٢٠١٣دا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، کچێکی ئەلبانی ٢٣ ساڵیان لاقە کردووە.

پاش دادگایی، سزای نۆ ساڵ زیندانی کردن بۆ رۆبینهۆ دەرچوو بەڵام ئەو یاریزانە نەگەڕایەوە ئیتاڵیا و لەوکاتەوە سزاکە جێبەجێ نەکراوە.

پۆلیس بە بەڵگەوە چەند نامەیەکی رۆژی دواتری نێوان رۆبینهۆ و هاوڕێکانی بڵاوکردەوە و لە یەکێک لە نامەکاندا رۆبینهۆ نوسیبووی “پێکەنینم یەت و هیچ لام گرنگ نیە، کچەکە تەواو مەست بوو ئاگای لەوە نەبوو کە روویدەدا”.

سەرەتا ئیتاڵیا داوای لە بەڕازیل کرد، کە رۆبینهۆ یان راست بکەن و بیگەڕێننەوە ئیتاڵیا بەڵام یاساکانی ئەو وڵاتە رێگرە لەوەی هیچ هاووڵاتییەکیان بدرێتە دەست وڵاتێکی دیکە، هەربۆیە ئەمجارەیان داوایان کردووە، سزاکەی رۆبینهۆ لە زیندانییەکی وڵاتەکەی خۆی جێبەجێ بکرێت.

رۆبینهۆ لە نێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ لە ئیتاڵیا یاریزانی میلان بوو بەڵام دادگاییەکە درێژەی کێشا تا ئەوکاتەی ئیتاڵیای جێهێشت بەر لەوەی لەسەر تاوانەکەی دەستگیربکرێت.

Back to top button