ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئەرکی خوازیارەکانی لە کڕینی دیبالا ئاسانە!

پاولۆ دیبالا بەو مەرجە پەیوەندی بە رۆماوە کردووە کە سزایەکی کەم لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دابنرێت.
دیبالا بووەتە ئەستێرەی یەکەمی رۆما و ئاستێکی بەرز نیشان دەدات، ئەمەش وایکردووە چەند یانەیەک سەرنج بخەنە سەر هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە و لە نێویاندا مانچێستەر یونایتد.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیبالا بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا تەنها ١٢ ملیۆن یۆرۆیە و ٢٠ ملیۆنە بۆ یانەکانی ناوخۆی ئیتاڵیا لە هاوینی داهاتووەوە.
بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بەندە راستەوخۆ لە گرێبەستەکە دەسڕێتەوە ئەگەر بێتوو، رۆما موچەکەی لە ٣.٨ ملیۆن یۆرۆوە بەرزبکاتەوە بۆ ٦ ملیۆن یۆرۆ.
دیبالا لەگەڵ تیمەکەی مۆرینهۆ خاوەنی ٨ گۆڵ و ٦ ئەسیستە لە ١٦ یاری خولی ئیتاڵیدا.