Loading...
ئینگلتەرا

فەرمی: بلیۆنێرێکی بەریتانی دووەم خوازیاری مانچێستەریونایتدە

Yariga App

یاریگا-کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد بۆ  شێخ جاسم بن حەمەدی قەتەڕی بە ئاسانی نایەتە دی، پاش ئەوەی بەفەرمی سێر جیم راتکلیف  دەستەوارەیەکی پێشکەشی خاوەنانی مانچێستەر یونایتد کرد.

شێخ جاسم یەکەم کەس بوو کەهەنگاوی نا بەرەو کڕینەوەی یانە مەزنەکەی بەریتانیا و دەیەوێت ١٠٠٪ پشکەکانی بکڕێتەوە کە دەگوترێت ئۆفەرەکەی لە دەورووبەری ٤.٥ ملیار پاوەندە.

شێخ جاسم پێشتر سەرۆک وەزیرانی  قەتەڕ بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٣ و ئەو سەرکردایەتی شاندی قەتەڕییەکان دەکات  کە لە چەند کەسایەتییەکی دەوڵەمەندی ئەو وڵاتە پێکهاتووە. بەگوێرەی فۆربێس سەرمایەکەی خۆی تەنها ١.٣ ملیار دۆلارە.

ئەمڕۆش، گروپی ئینیۆس بە سەرۆکایەتی سێر جیم راتکلیف کە دەوڵەمەندترین کەسی بەریتانیا بەفەرمی رایانگەیاند هاتوونەتە رکابەرییەکە. سێر راتکلیف ١٨هەم دەوڵەمەندترین کەسی دنیایە بە سەرمایەی ٣٢ ملیار دۆلار.

لەرووی پارەوە چاوەڕواندەکرێت سێر راتکلیف نەتوانێت رکابەری قەتەڕییەکان بکات بەڵام دەنگی ناوخۆی یانەکە و هاندەران و میدیاکان و زۆرینەی هاندەرانی ئەو یانەیە لە بەرژەوەندی راتکلیف دەبێت لەپێناو ئەوەی، خاوەندارێتی یانەکە بدرێت بە کەسێکی ناوخۆ و بیپارێزن لە کڕیاری دەرەکی.

 

 

Back to top button