بارسێلۆنا لە یاری لوتكەدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات
یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاری لوتكەدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 20:45 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانەی یاری پاڵاوتنەكان بۆ گەشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ.
بارسێلۆنا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شانزە و هەر بۆیەش دابەزی بۆ قۆناخی پاڵاوتنەكانی یۆرۆپا لیگ.
مانچێستەر یونایتدیش نەیتوانی بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی پێنجەم خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتوو لە دوای ریال سۆسێدادی پێشەنگ هات و بە هۆیەوە دابەزیە قۆناخی پاڵاوتنەكانی یۆرۆپا لیگ.
ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:
لە بارسێلۆنا هەریەك لە عوسمان دێمبلی و سێرخیۆ بۆسكێتس ناتوانن بەشداری بكەن.
لە مانچێستەر یونایتدیش لیساندرۆ مارتینێز، مارسێل سابیتزە، كریستیان ئیریكسن، سكۆت ماكتۆمینای، ئانتۆنی، ئانتۆنی مارسیال و ڤان دی بیك ناتوانن بەشداری بكەن.
كۆتا پێنج یاری رابردووی بارسێلۆنا و ریزبەندیان لە خولی ئیسپانی:
یانە كەتەلۆنییەكە لە پێنجا یاری رابردووی خۆیدا لە سەرجەمیاندا براوە بووە، لە پلەی یەكەمی لالیگا دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.
كۆتا پێنج یاری رابردووی مانچێستەر یونایتد و ریزبەندیان لە پرێمەرلیگ:
شەیتانە سوورەكان لە پێنج یاری رابردووی خۆیاندا لە چوار یاری براوە بوون و یارییەكیش یەكسان بوون ، لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ.
رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان:
بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد 13 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە یانە كەتەلۆنییەكە لە شەش جار براوە بووە و شەیتانە سوورەكانیش سێ جار و لە چوار جاریش یەكسان بوون.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:
تێر شتیگن ، ئاراوخۆ ، پێدری ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران تۆرێس ،كریستینسن، ئەلۆنسۆ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی، گارسیا ،ئیناكی پینا ، باڵدی، كاسادۆ ، گاڤی ، پابلۆ تۆرێ، تیناس ، ئالاركۆن.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر یونایتد:
دی خیا، تۆم هیتۆن، جاك بوتلاند ، لیندیلۆڤ، ماگوایەر، ڤاران، دالۆت، لوك شۆو، وان- بیساكا، ویلیامس، برۆنۆ فێرناندێز ، فرێد ، كاسیمیرۆ ، پیلیستری، زێدان ئیقبال، كۆبی ماینۆ، ماركۆس راشفۆرد، سانچۆ، فیگۆرست ، ئیلانگا، گارناچۆ.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی، ئاراوخۆ، كریستینسن ، كۆندی
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ، پێدری ، كیسێ
هێڵی هێرشبردن: گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینها
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: دی خیا
هێلی بەرگری: دالۆت، ماگوایەر، ڤاران ، لوك شۆو
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، فرێد، سانچۆ، برۆنۆ فێرناندێز ، راشفۆرد
هێڵی هێرشبردن: فیگۆرست