ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی پێشەنگایەتی بە ئارسێناڵ چۆڵکرد

Yariga App

یاریگا
مانچێستەر سیتی یارییە دواخراوەکەی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگی لە ئارسێناڵ بردەوەە و پێشەنگایەتی خولەکەی بەشێوەیەکی کاتی وەرگرت.

هەردوو یانە پێشەنگ و دووەمی ریزبەندی لە یاریگای ئیمارات و لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا ستیزن توانی یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 لە خاوەن یاریگا بباتەوە و بە شێوەیەکی کاتیش پێشەنگایەتی خولی ئینگلیزی وەرگرت. گەنەرز حەوت یارییە لەسەر یەک لە یاریگای خۆی بە ستیزن دەدۆڕێت و بە گشتی 10 یاریشە لەسەر یەک بە رکابەرەکەی دەدۆڕێت. گۆڵەکانی یانەی میوان هەر یەکە لە دی برۆین و گریلیش و هەروەها هالاند تۆماریان کرد. تاکە گۆڵەکەی خاوەن یاریگاش ساکا تۆماری کرد.

بەم بردنەوەیە مانچێستەر سیتی بە یارییەک زیاتر، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 51 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ، پێشەنگایەتی بە ئارسێناڵ چۆڵکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button