یاری هەولێر و زاخۆ لە خولەکانی کوردستان دواخرا

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دواخستنی یاری نێوان هەولێر و قەڵادزێ لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە ڕۆژی شەممە وە بۆ ڕۆژی یەکشەممە 19/2 بە هۆی ئەوەی ڕۆژی شەممە 18/ یاری نێوان هەولێر و نەورۆز لە نایابی عێڕاق ئەنجامدەدرێت.
سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
1ـ دواخستنی یاری یانەی هەولێر و یانەی قەڵادزێ بۆ رۆژی یەکشەممە 19ـ2ـ2023 لەخولی پلەیەکی کوردستان بەهۆی یاری یانەی هەولێر لەخولی نایابی عێڕاق لەرۆژی شەممە و لەهەمان یاریگا .
2ـ دواخستنی یاری یانەی چەمچەماڵ و یانەی زاخۆ لەخولی نایابی کوردستان بۆ رۆژی سێشەممە 21ـ2ـ2023 .
3ـ دانانی لیژنەیەک تایبەت بۆ رێکخستنەوەی فێرگەکانی تۆپی پێ ی کوردستان ، لیژنەکە پێکهاتووە لەم بەڕێزانەی خوارەوە :
1ـ سیروان نجم الدین .
2ـ لەتیف ئەمین .
3ـ تەڵعەت سعدالله .
4ـ بۆ سەرجەم یاریزانانی خولەکانی کوردستان ئەوانەی پێش تەواوبوونی کاتی گواستنەوەی زستانە دەسبەرداربوونیان (ئیستیغنا) وەرگرتووە و لای خۆیانە و تا ئێستا نەچوونەتە هیچ یانەیەک ، لەماوەی 72 کاتژمێری تر دەسبەردەربوونیان بگاتە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەپێچەوانەوە مافی یاریکردنیان نامێنێ بۆ هیچ یانەیەک لەوەرزی 2022ـ2023 .
5ـ بڕیاردرا بەبەشداریکردنی یەک یاریزانی کوردی دەرەوی هەرێم لەخولی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەرزی 2022ـ2023 ئەوانەی نیشتەجێی (دانیشتووی) هەرێمی کوردستانن ، بەمەرجێک نیشتەجێبوونی لە3ساڵ کەمتر نەبێت .
6ـ دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 14ی خولی پلەیەک و گەڕی 19ی خولی نایابی کوردستان .