ئیتاڵیا
ناپۆلی بە رێژەی ٩٩.٤٦٪ ناسناوی سکودێتۆی یەکلاکردووەتەوە

یاریگا-یانەی ناپۆلی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بەپێی شیکارییەکی دامەزراوەی ئۆپتا.
ئۆپتا کاری ئامار و شیکاری تۆپی پێ یە و بە لێکدانەوەی خاڵەکان، بردنەوەکان، جیاوازی گۆڵ، جیاوازی خاڵ لەگەڵ رکابەرەکان، ئاستی کۆتا پێنج یاری خۆیان و رکابەرەکان، ژمارەی ئەو یارییانەی کە ماون لەم وەرزەدا، وە مێژووی روبەرووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو تیمانەی یارییان ماوە لەگەڵیان دا لە خولی ئیتاڵی.پێیان وایە ناپۆلی لە ئێستاوە ناسناوی ئەم وەرزەی یەکلاکردووەتەوە و ٩٩.٤٦٪ چانسی بردنەوەی هەیە.
سەرچاوەکە دەشڵێت چانسی ئینتەری خاوەن پلەی دووهەم ، چانسی تەنها پێنج لە هەزارە کە دەکاتە ٠.٠٠٥٪ بە رێژە.
ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا ١٦ هەفتە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی ماوە، بەڵام ناپۆلی ١٥ خاڵ لە پێشە و لەم وەرزەدا تەنها یەک یاری دۆڕاندووە.