
یاریگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئێلچی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێلچی بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و ئێلچیش بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولەكەدایە.
بۆ ئەو یارییە هەریەك لە لۆكاس ڤاسكێز ، میلیتاو و ئاریباس گەڕاونەتەوە و هەریەك لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، تۆنی كرۆس، میندی ، هازارد و كۆرتوا ناویان لە لیستەكەدا نیە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: لۆنین
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ئالابا ،ناچۆ
هێڵی ناوەند: مۆدریچ، چوامینی ، كرۆس
هێڵی هێرشبردن: ڤالڤێردی ، بێنزیما رۆدریگۆ
