ئێمباپێ دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن: دەچینە ئەوێ بۆ سەركەوتن
یاریگا
كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كە یانەكەی لە توانایدایە لە بایرن میونشن بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتوو.
پاریس لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یانەی میوان توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكە بباتەوە، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە بەرواری 8ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە بایرن میونشن ئەنجام بدرێت.
لە دوای یارییەكە ئێمباپێ گوتی: دەبێت کۆتایی یارییەکەمان لەبیربێت، بینیمان توانیومانە بیانخەینە ئاستەنگەوە، دەچینە ئەوێ بۆ ئەوەی سەربكەوین.
سەبارەت بە بەشداریكردنی لە یارییەكەدا كیلیان گوتی: چاوەڕواننەکراو بوو، بڕیار نەبوو یاری بکەم، بەڵام ویستم یارمەتی هاوڕێکانم بدەم، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، پێویستە هەموو یاریزانەکانمان تەندروست بن بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە.