رۆدریگۆ: پێش ئەوەی بچمە ریال مەدرید لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر هەموو شتێک رێککەوتم
یاریگا
رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باسی لەوە كرد كە نزیك بووە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بارسێلۆناوە بكات.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت رۆدریگۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر هەموو شتێك رێككەوتووە كە پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات، پێش ئەوەی لەلایەن یانە شاهانەكەوە پەیوەندی پێوە بكرێت.
سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە دوای رێككەوتنی لەگەڵ بارسێلۆنا رۆدریگۆ گوتی: باوكم هەواڵەكەی بۆ گێڕامەوە، دوو درێس هەبوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید پێوویست بوو یەكیان هەڵبژێرم.
بەردەوام بوو گوتی: هەڵبژاردنەكەش بۆ من زۆر ئاسان بوو، بەڵام پێشتر لەگەل بارسێلۆنا لەسەر هەموو شتێك رێككەوتبووین، ئەوەی كە پەیوەندیم پێوە نەكردن شتێكی سەرسوڕهێنەر بوو.
رۆدریگۆ لەم وەرزەدا لە لالیگا بەشداری لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.