ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسێناڵ – مانچێستەر سیتی| چارەنوسازترین یاریی ئەم وەرزە

Yariga App

یاریگا
ئەمشەو هەردوو یانەی ئارسێناڵ پێشەنگی پرێمەرلیگ و مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی، لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی 12 و لە یارییەکی چارەنوسازدا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

گەنەرز دوو یارییە لەسەر یەک لە پرێمەرلیگ تامی بردنەوەی نەکردووە، هەر ئەمەش وایکردووە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ستیزن دووەمی ریزبەندی کەم ببێتەوە. مان سیتی دەتوانێت بە بردنەوە لەم یارییە، بەشێوەیەکی کاتی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ رکابەرەکەی یەکسان بکاتەوە.

ئارسێناڵ ئامارەکانی بەرامبەر مان سیتی دڵخۆشکەر نین، ئەو یانەیە لە دوایین 10 یاریی بەرامبەر رکابەرەکەی، هەر هەموو یارییەکانیان دۆڕاندووە. هەروەها ستیزن لە دوایین شەش یاریی لە یاریگای ئیماڕات، هەر شەش یارییەکەی بردووەتەوە.

هیچ یانەیەک لە مێژووی پرێمەرلیگ نەیتوانیوە حەوت یاریی لەسەر یەک لە یاریگای ئارسێناڵ لەو یانەیە بباتەوە. مان سیتی بە بردنەوە لەم یارییە دەتوانێت مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێنال، لەوەتەی بووەتە راهێنەری یانە لەندەنیەکە نەیتوانیوە لە مانچێستەر سیتی بباتەوە، پێنج یاریی بەرامبەر ئەو یانەیە کردووە و لە هەر پێنج یاریی دۆڕاوە.

ئارسێناڵ لە دوایین هەشت یاریی بەرامبەر هەلگری ناسناوی پرێمەرلیگ، هەر هەموو یارییەکانی دۆڕاندووە دوایین بردنەوەیان بەرامبەر خاوەن ناسناو، ساڵی 2017 بەرامبەر لێستەر سیتی بوو.

Back to top button