Loading...
ئیتاڵیا

ماسکەکەی ئۆزیمن بەرناکەوێت

Yariga App

هاندەرانی ناپۆلی بە جۆرێک ڤیکتۆر ئۆزیمنی هێرشبەری یانەکەیان خۆشدەوێت کە نەک تەنها درێسەکەی بەڵکو سەرە بۆ  کڕینی ماسکەکەی دەگرن.

ناوبراو لە مانگی ١١دا بەرامبەر میلان،  دا دەرچەی چاوی شکاو و بەناچاری ماسک دەپۆشێت بەڵام ئێستا ئەو ماسکە بووەتە بەشێک لە ناسنامەی ئەو یاریزانە.

ڤیکتۆر سەرکردایەتی ناپۆلی دەکات بۆ وەرزێکی مێژوویی و بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵین. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ناپۆلی لە فرۆشگاکانی بەردەم یاریگای دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا  لە کۆپی ئەو ماسکە دەفرۆشێت کە ئۆزیمنی نێجیری لە کاتی یارییەکاندا دەیپۆشێت. بەڵام هاوشێوەی درێسەکەی هاندەرانی ئەو یانەیە، سەرەیەکی دوورو درێژیان گرتبوو بەر لە یارییەکەی کریمۆنێسی تاوەکو بەدەستی بهێنن.

ناوبراو لەو یارییەشدا گۆڵێکی تۆمارکرد و خاوەنی ١٧گۆڵە لە ١٨ یاری ئەم وەرزەدا، ناپۆلیش یارییەکەی ٣-٠ بردەوە.

Back to top button