ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی تۆتنهام كۆتایی هات

Yariga App

یاریگا

چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرایانكرد ئەم وەرزە بۆ رۆدریگۆ بێنتانكور ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی كۆتایی هات.

لیستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیست و سێی خولی ئینگلیزیدا.

لەو یارییەدا و لە خولەكی 65دا بێنتانكور تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامە گاردیان رۆدریگۆ بێنتانكور بەهۆی پێكانەوە تا كۆتایی وەرز ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئەو پشكنینە پزیشكیانەی بۆ بێنتانكور ئەنجامدراوە دەركەوتووە تووشی پێكان بووە لە بەستەرەی ئەژنۆیدا و بەوەش بۆ ماوەی شەش تاحەوت مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لە ئێستادا تۆتنهام بەهۆی پێكانی ئەستێرەكانیەوە دەناڵێنێت لەوانەش هۆگۆ لۆرێسی گۆڵپارێز كە بۆماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە هەروەها بێسوما كە بەهۆی شكانی پاژنەی پێیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button