یاریگا
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە یاریەكانی خولی ئیسپانیا.
شەوی رابردوو ڤیاڕیاڵ لە یاریگای لا سیرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.
تاكە گۆڵەكەی یارییەكە لەلایەن پێدری لە خولەكی 18 بە شێوازێكی جوان تۆمار كرا.
بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 56 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بە شێوەیەكی كاتی بۆ 11 خاڵ زیادكرد.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی سپۆرت:
▪️شتیگن 6
▪️كۆندی 6
▪️ئاراوخۆ 9
▪️كريستنسن 7
▪️باڵدی 7
▪️دی یۆنگ 8
▪️كیسێ 7
▪️گاڤی 7
▪️پێدری 8
▪️رافینها 6
▪️لیڤاندۆڤسكی 7
▪️فێران 6
▪️ئەلبا 6