کوردستان

کەمترین ڕێژەی گۆڵ لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان تۆمار کرا

لە گەڕی دوازدەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یاری ڕانیە و هەڵۆ بە هۆی کەش و هەواوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و سوودمەندی ئەنجامەکانی ئەم گەڕەش یانەی سلێمانی بوو.

کەمترین ڕێژەی گۆڵ لەم گەڕەدا تۆمارکرا کە بە حەوت یاری تەنها شەش گۆڵ تۆمارکران، یانەی پیشەسازی لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی خانەقین یەکسان بوو، هەر دوو یانەی ڕزگاری و سێمێل بەبێ گۆڵ لە یاریگای دەربەندیخان بەرامبەر بوون، یانەی کۆیە لە دەرەوەی یاریگای سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی 3_0 لە یانەی برادۆستی بردەوە.

لە یاری لووتکەی ئەم گەڕەدا لە شاری کەرکوک یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی خاک، یاریەکەش بە ئەنجامی 0_0 کۆتایی هات و هەولێر لە پێشەنگی یانەکاندا مایەوە و خاکیش لە پلەی سێیەم، یانەی سلێمانی کە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەیە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە زانکۆی جیهانی بردەوە، یانەی قەڵادزێ نەیتوانی سوود لە هاندەران و خاکی خۆی وەربگرێت و بە ئەنجامی 0_0 لەگەڵ یانەی ڕەواندز بەرامبەر بوو، لە شاری هەولێریش یاری نێوان هەر دوو یانەی بروسک و بابان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ڕیزبەندی یانەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردسان

1_ هەولێر 23 خاڵ

2_ سلێمانی 22 خاڵ

3 _ خاک 20 خاڵ

4 _ ڕانیە 18 خاڵ

5 _ شۆڕجه 18 خاڵ

6 _ کۆیە 18 خاڵ

7 _ قەڵادزێ 17 خاڵ

8 _ ڕزگاری 17 خاڵ

9 _ پیشەسازی 17 خاڵ

10 _ بازیان 16 خاڵ

11 _ سێمێل 14 خاڵ

12 _ بابان 14 خاڵ

13 _ بروسک 13 خاڵ

14 _ خانەقین 12 خاڵ

15 _ هەڵۆ 11 خاڵ

16 _ ڕەواندز 10 خاڵ

17 _ برادۆست 8 خاڵ

18 _ زانکۆی جیهان 6 خاڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button