Loading...
ئینگلتەرا

پریمەرلیگ روونی دەکاتەوە بۆ چێڵسی شایستەی لێدانی سزانەبوو

Yariga App

یاریگا-

بەرپرسانی پریمەرلیگ وەڵامی یانەی چێلسی دەدەنەوە سەبارەت بە رەخنەکانیان بەرامبەر بە هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە یارییەکەی بەرامبەر وێستهام.

لە کۆتا خولەکەکاندا تۆپ بەر دەستی  تۆماس سوچێکی یاریزانی وێستهام کەوت لە ناوچەی سزادا و یاریزانانی چێڵسی داوای لێدانی سزایان کرد، بەڵام ڤاڕ و ناوبژیوان رەتییان کردەوە.

ناڕەزاییەکانی چێڵسی دوای یارییەکەش درێژەی کێشا، تا گەیشتە ئەوەی پریمەرلیگ  لە رێگای گروپی فەرمی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “تۆماس سوچێک دەکەوت بە زەویدا و  تۆپ بەر ئەو دەستەکەوت کە پێویستی بوو بۆ ئەوەی خۆی پێ بگرێتەوە، هەر بۆیە بڕیارەکەی ناوبژیوان دروست بووە و لێدانی سزا نەبوو”.

ئەمە دووهەم بەرامبەربوونی لەسەریەکی چێڵسی بوو پاش خەرجکردنی سەدان ملیۆن پاوەند لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا.

Chelsea felt they were denied a clear penalty against West Ham.

Back to top button