ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ
یاریگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڤیاڕیاڵ لە یاریگای لا سیرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یارییەكانی گەڕی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانی دێت و ڤیاڕیاڵیش بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت.
بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە عوسمان دێمبلی و سێرخیۆ بۆسكێتس بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی ، كریستینسن ، ئاراوخۆ ، كۆندی
هێڵی ناوەند: پێدری ، دی یۆنگ، كیسێ
هێڵی هێرشبردن: گاڤی، لیڤاندۆڤسكی ، رافینها