Loading...
ئینگلتەرا

پرێمەرلیگ و EA گەورەترین گرێبەست واژۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

پرێمەرلیگ نزیکە لە واژۆ کردنی گرێبەستێکی گەورەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلیکترۆنیک ئارتس (EA).

کۆمپانیای EAـی زەبەلاحی بواری ڤیدیۆ گەیم، ئامادەیە بڕی 500 ملیۆن پاوەند لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پرێمەرلیگ خەرج بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، هەینی رابردوو دەستەی کارگێڕی پرێمەرلیگ لەگەڵ هەر 20 یانەکەی خوولەکە کۆبوونەوە و باسیان لە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ EA کرد، پێدەچێت گرێبەستەکە بۆ ماوەی شەش ساڵ بێت.

مەرجی سەرەکی EA تایبەتمەندی پرێمەرلیگە، بە جۆرێک هیچ کۆمپانیایەکی دیکە بۆی نەبێت مافی بەکارهێنانی ناوی پرێمەرلیگ و یانەکانی، لە ڤیدیۆ گەیمەکانیان بەکاربهێنن، ئەمەش گورزێکی دیکەی کوشندەیە بۆ کۆمپانیای کۆنامی، کە یاری پڕۆ ئیڤەلوشن سۆکەر “PES” بەرهەمدەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button