
دوای کەمێکی تر و بە دیاریکراوی کاتژمێر 7 ، لە نێو یاریگای زەوڕا لە شاری بەغداد، یانەی دهۆک لە یاریەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە، ئەم یاریە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ یانەی دهۆک و بە سەرکەوتن لە یاریەکەی ئەمشەو دەکەوێتە پێش یانەی کارەبا کە ئێستا لە پلەی پێنجەمە بە 29 خاڵ و یانەی دهۆکیش بە 27 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاق دێت.
ڕاهێنەری یانەی دهۆک سلێمان ڕەمەزان بۆ ئەم یاریە بەم پێکهاتەیە یاری دەکات
گۆڵپارێز: ئەحمەدبەشار
هێلی بەرگری : موزیزلۆکاس، محمدمعن ، بەیارئەبوبەکر ، محمدسەعید
هێلی ناوەڕاست : یانیک زاکیری، محمدنیزاڵ ، ژیارگۆڤەند ، حوسێن نەجم.
هێلی هێرشبەر : شافیۆمامۆنی ، موڕتەجاعادل