Loading...
ئه‌مریکا

یەکەم لێدوانی ئەنچلۆتی لەسەر دەنگۆی وەرگرتنی راهێنەرایەتی بەڕازیل

Yariga App

کارلۆ ئەنچلۆتی وەڵامی ئەو هەواڵانە دەداتەوە گووایە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

ئەمڕۆ ئی ئێس پی ئێن رایگەیاند ئەنچلۆتی رازی بووە لە مانگی حەوت دا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی سلیساو، بەڵام لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەر لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان وتی “من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم و هیچ شتێک نازانم، تەنانەت نازانم رۆژنامەکان چییان وتووە، من راهێنەری ریاڵ مەدریدم و تاوەکو ٢٠٢٤ گرێبەستم هەیە”.

سەرچاوە ناودارەکە، ئەوەشی وتبوو گووایە یاریزانە بەڕازیلییەکانی ریاڵ مەدرید ئاگاداری ئەو باسەن بەڵام تاوەکو هاوین هیچ شتێک راناگەیەندرێت.

Back to top button