Loading...
گرنگترین

فیفا کۆتا سێ کاندیدی جوانترین گۆڵی ساڵی راگەیاند

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئەمڕۆ  سێ گۆڵی راگەیاند کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی پوشکاش جوان جواترین گۆڵی ساڵ.

بۆ یەکەمجار یەکێک لە گۆڵەکان لە تۆپی پێی خاوەن پێداویستی تایبەت هەڵبژێردراون. مێرسین ئەلێکسی پۆڵەندی تۆمارکەری گۆڵەکەیە

گۆڵی دووهەم لەلایەن دمیتری پایێتی فەڕەنسییەوەیە بۆ مارسیلیای تۆمارکرد بەرامبەر پاوک لە جامی کۆنفرانس

کۆتا گۆڵیش ریچارلیسۆنی بەڕازیل لە جام جیهانی قەتەڕ تۆماریکرد و هاوکات خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەو پاڵەوانێتییەشی بردەوە

هەڵبژاردنی گۆڵەکان لەلایەن هاندەران و هەروەها لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە بووە. هەریەکەیان ٥٠٪ی دەنگەکان دەدەن و سێ گۆڵ هەڵدەبژێرن. ئەو گۆڵەی لە پلەی یەکەم دادەنرێت پێنج خاڵی پێدەدرێت، گۆڵی دووهەم سێ خاڵ و گۆڵی سێهەمیش یەک خاڵ.

 

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی گۆڵەکان

Back to top button