گومان لە بەشداریكردنی مێسی دەكرێت لە یاری بەرامبەر بایرن
یاریگا
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد كە گومان لە بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكرێت لە یارییەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.
وا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دی فرانسی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ لە كۆتا یاری پاریس بەرامبەر مارسیلیا لە جامی فەڕەنسا مێسی تووشی پێكان بووە.
رۆژنامە فەڕەنسیەكە ئاشكرایكردووە كە بەهۆی ئەو پێكانەوە لیۆ ناتوانێت بەشداری لە یاری داهاتووی یانەكەی بكات بەرامبەر مۆناكۆ، لە یارییەكانی هەفتەی بیست و سێی خولی فەڕەنسا.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە كە گومان لە بەشداریكردنی ئەفسانەكەی پاریس دەكرێت لە یاری چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن.