Loading...
ئیتاڵیا

قازانجی دارایی ئینتەر لە گواستنەوەی زانیۆلۆ لە رۆماوە بۆ گالاتەسەرای

Yariga App

یانەی رۆما تاکە یانە نیە کە قازانجی کردووە لە فرۆشتنی نیکۆڵۆ زانیۆلۆ بە گالاتەسەرای.

دوێنێ بە فەرمی زانیۆلۆی ئیتاڵی پەیوەندی کرد بە یانەکەی خولی تورکییەوە  بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن  یۆرۆی جێگیر و ١٠ ملیۆن گۆڕانکاری. ئەمڕۆ فوتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاند  ئینتەرمیلان لە کاتی فرۆشتنی زانیۆلۆ بە رۆما، بەندێکی زیادکردووە کە تێیدا دەڵێت لە کاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانە لەلایەن رۆماوە لە ١٥٪ی پارەکەی بۆ ئینتەر دەبێت.

بەو پێیەش، ئینتەر ٢.٢٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە رۆیشتنی لاوە بەهرەمەندەکە.

زانیۆلۆ دەرچووی ئەکادیمیای  ئینتەر بوو لە ٢٠١٨دا و لە هەمان ساڵدا پەیوەندی کرد بە رۆماوە بەرامبەر بە ١.٨ ملیۆن یۆرۆ. لەگەڵ رۆماش لە ماوەی چوار ساڵدا ٩٤ یاری ئەنجامدا و ١٣ گۆڵی تۆمارکرد.

Back to top button