کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی تازەی دەرکرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9/2/2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی تازەی دەرکرد.

یەکێک لە بڕیارەکان سزادانی سەرۆکی یانەی سەیدسادق سادق بوو، هەروەها دوا ئاگادار کردنەوەش بە یانەی دهۆک درا بە کۆنتڕۆڵ کردنی جەماوەرەکەی، سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەمشێوەیە بوو:

1ـ بۆ زیاتر کێبڕکێ و دەرفەت دان بە یانەکان و بەرزکردنەوەی ژمارەی یانەکانی نایاب بۆ 16 یانە لەوەرزی داهاتوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا کەوا یاری پاشکۆ(پلەی ئۆف) لە کۆتایی خول ئەنجامبدرێت لە نێوان خاوەنی پلەی چواردەم لە ڕیزبەندی یانە نایابەکانی کوردستان و خاوەنی پلەی سێیەم لە ڕیزبەندی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یاریەکەش لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، براوەیان لە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەبێت بۆ وەرزی 2023 _ 2024 .

2ـ سەبارت بەیاری نێوان یانەی زانکۆی جیهان و یانەی بروسک :
🔸 سڕینەوەی کارتی زەردی یاریزانی یانەی بروسک (عەلی تەڵعەت) دوای سەیرکردنەوەی ڤیدیۆ لەلایەن لیژنەی ناوبژیوانان .

3ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سەیدسادق و یانەی برایەتی :
🔸بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی بەرامبەر دەستەی ناوبژیوانان لەلایەن سەرۆک یانەی سەیدسادق بەڕێز(تەیب حاجی رەشید) بڕیاردرا بە پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار وەیاوەرینەکردنی تیپەکەی بۆ 2 یاری .

4ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دهۆک و یانەی سیروانی نوێ :
🔸 پێبژاردنی یانەی دهۆک بەبڕی (500) هەزار دینار بەهۆی هێرشکردنی هاندەرانیان بۆ سەر دەستەی ناوبژیوانان .
🔹لەکاتی دووبارەکردنەوە یاریەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر بێ ئامادەبوونی جەماوەر .

5ـ دیاریکردنی رۆژی چوارشەممە 15ـ2ـ2023 کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی پاڵاوتنی خولی یانە پلەدووەکان لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جگە لەو یانانەی خوارەوە :
(باتیفاـ دینارتەـ خەبات ـ شێخان ـ پێشەوا ـ کفری ـ خورماڵ ـ بەختیاری ـ خەڵاتی پێنجوێن ـ گاڕە ـ ئاڵتون کۆپری ـ بەردەڕەش ـ هەڵەبجە) .
6ـ دسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانانی گەڕی 13ی خولی پلەی یەک و گەڕی 18ی خولی نایاب .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button