ئیسپانیاگرنگترین

براكەی مێسی هێرشدەكاتە سەر بارسێلۆنا و لاپۆرتا

Yariga App

یاریگا

ماتیاس، برای لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چەند لێدوانێك دژی بارسێلۆنا دەدات.

ماتیاس لە رێگای كەناڵی ” تویچ ”ی كوڕەكەیەوە چەند لێدوانێكی دا و تێیدا ئاشكرایكرد كە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا پێوویستی بە پاككردنەوەیەكی باشی یانەكە هەیە، گرنگترینیشیان رۆیشتنی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكەیە.

براكەی لیۆنێل مێسی ووتی: ناگەڕێینەوە بۆ بارسێلۆنا، ئەگەر بگەڕێینەوە، پاککردنەوەیەکی باش ئەنجام دەدەین، کە دەرکردنی خوان لاپۆرتا لەخۆدەگرێت، کە بێ منەتە بەرامبەر هەموو ئەو شتانەی کە مێسی بە بارسێلۆنای بەخشیوە.

لە بەشێكی دیكەدا براكەی گۆڵكاری پێشووی یانە كەتەلۆنییەكە هێرشی كردە سەر هاندەرانی بارسێلۆنا و ووتی: هاندەران یارمەتیان نەدا، پێوویست بوو لە گردبوونەوەیك یان شتێكی هاوشێوەیدا بچنە دەرەوە و كۆببنەوە و وایانبكردایە كە لاپۆرتا بڕوات و مێسی بمێنێتەوە.

هەروەها ووتیشی: كەتەلۆنییەكان خیانەتكارن، جارێك دایكم بە لیۆنێلی ووت وەك رۆناڵدینیۆت لەگەڵ دەكەن.

لە كۆتایشدا ماتیاس ووتی: بارسێلۆنا بەهۆی مێسی ەوە ناسێندرا، پێشتر كەس لەبارەك ئەوانەوە نەیدەزانی، هەمووان مەدریدیان دەناسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button