Loading...
ئینگلتەرا

هیوگۆ لۆریس تووشی پێکانێکی درێژخایەن هاتووە

Yariga App

یاریگا-هیوگۆ لۆریس کاپتن و گۆڵپارێزی یانەی تۆتنهام بۆ ماوەیەکی درێژ دوور دەکەوێتەوە.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف، لۆریس بەهۆی ئەوەی پێکانەی لە بردنەوەکەیان بەرامبەر مان سیتی تووشی هات نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ناوبراو بە ئازارەوە یارییەکەی تەواوکرد بەڵام دوای پشکنینەکان دەرکەوت لە ماسولکەکانی بەستەری ئەژنۆی تووشی پێکان هاتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە تۆتنهام لە خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی ئەیسی میلان دەبێتەوە و لە پریمەرلیگیش دوو یاری دێربی بەرامبەر وێستهام و چێڵسی هەیە لە سێ هەفتەی داهاتوودا.

بەگووتەی سەرچاوەکە ئەگەری ئەوە هەیە نەشتەرگەری بۆ لۆریس ئەنجام بدرێت و لەو بارەدا، ماوەی دوورکەوتنەوەی زیاتر دەبێت و رەنگە تا کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.

Back to top button