ئەمڕۆ زانیۆلۆ وەک یاریزانی گالاتەسەرای دەناسێندرێت

یاریگا نیکۆڵۆ زانیۆلۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ بەفەرمی دەناسێندرێت.
ئەستێرەکەی پێشووی رۆما ، بەرامبەر بە ١٥ملیۆی جێگیر و ٧ ملیۆن بەپێی ئاست و ئەنجام، ئیتاڵیای بەرەو تورکیا جێهێشت. ناوبراو پاش ئەوەی گەیشتە ئیستەنبوڵ، راستەوخۆ بردراوە بۆ پشکنینی پزیشکی. ئەمەش بەهۆی ئەوەی،ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە لە تورکیا.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی زانیۆلۆ لەگەڵ گالاتەسەرای تەنها ٣٥ ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر ئەو یاریزانە بتوانێت بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی، ئەوا رەنگە هاوینی داهاتوو بتوانێت بچێتە یانەیەکی دیاری ئەورووپا.
زانیۆلۆ بە ناچاری چووە تورکیا پاش ئەوەی یانەکە بە تەواوی دەریکرد و ئامادەنەبوو بێ بەرامبەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. ئەمەش دوای داواکاری ئەو یاریزانە بۆ رۆیشتن لە رۆما و رازیبوون بە گرێبەستێک لەگەڵ لیدز یونایتد کە لە بەرژەوەندی یانەکەدا نەبوو.