جیهان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەهلی

Yariga App

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەهلی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەهلی میسری لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان رووبەڕووی یەك ببنەوە.

یانەی هیلالی سعودی لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا چاوەڕوانی براوەی نێوانیان دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بەپێی رۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: لۆنین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ناچۆ ، ڕۆدیگەر، كامافینگا

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ڤالڤێردی ، رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

رۆژی شەممە بەرواری 11ی مانگ هەردوو یاری سێیەمی و چوارەمی و یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button