![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2023/02/FB_IMG_1675841652723-780x470.jpg)
لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە شاری بەغداد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتیەکە، تیروپشکی خولی لاوانی یانە نایابەکانی عێڕاق ڕاکێشرا.
بۆ ئەم وەرزەی خولەکە سێ یانەی کوردستان بەشدارن ئەوانیش هەریەک لە هەولێر و نەورۆز و یانەی زاخۆ، 22 یانە دابەش کران بە سەر دوو گڕوپ و هەر سێ یانە کوردستانیەکە کەوتە گڕوپی یەکەم کە بریتین لە ( هەولێر ، نەورۆز ، زاخۆ ، زەوڕا ، شوڕتە ، ئەمانەی بەغداد ، نەفت ، حدود ، کەرخ ، سناعە ، کارەبا ) هەروەها کۆمەڵەی دووەم پێکدێت لە یانەکانی ( قوەی جەوی ، تەڵەبە ، مینا ، نەفتی بەسڕا ، نەفتی میسان ، ناسڕیە ، قاسم ، نەفتی وەسەت ، دیوانیە ، نەجەف )
لە یەکەم یاریدا یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەورۆز دەکات و لاوانی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە، بڕیاریشە خولی لاوانی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییەکانی دەستپێبکات.