ئیسپانیا
كامافینگا خەڵاتێكی تایبەتی ریال مەدریدی بردەوە
یاریگا
ئیدوارد كامافینگا، یاریزانی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خەڵاتێكی تایبەتی یانەكەی بردەوە.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ئاشكرایكرد ” ئیدوارد كامافینگا خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەكەی بردەوە ”.
لاوە فەڕەنسیەكە كێبڕكێی لەگەل هەریەك لە: كەریم بێنزیما، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ گۆس، ئیدێر میلیتاو دەكرد بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.
لە ئێستادا یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.
لە ئێستادا مەدرید ئامادەكاری دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەهلی میسری لە یاریەكانی جامی جیهانی یانەكان كە پاڵەوانیەتیەكە لە وڵاتی مەغریب بەڕێوە دەچێت.