ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: دەمانەوێت هاندەرەکانما لە مەغریب دڵخۆش بکەین

Yariga App

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامانجی یانەکەی لە جامی جیهانی یانەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت دەمانەوێت ئەو کارەی کردوومانە، بە سەرکەوتوویی لەسەری بەردەوام بین.

راهێنەرەکەی شاهانەکان کە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی بەرامبەر ئەهلی سعوودی گووتی “ ڕووداوێکی زۆر گرنگمان لە پێشە. بەشداری کردنمان لە جامی جیهانی یانەکان مانای ئەوەیە کە وەرزی رابردوو بە باشترین شێوە کارەکەت ئەنجامداوە. ڕیاڵ مەدرید هاندەرێکی زۆری هەیە لەم وڵاتی میواندار و دەمانەوێت دڵخۆشییان بکەین. ئێمە چانسی ئەوەمان هەیە کە وەرزی ڕابردوو بە شێوەیەکی باش تەواو بکەین و بگەڕێینەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆمان “.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان کاتژمێر 22 رووبەڕووی یانەی ئەهلی سعوودی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button