Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆیشتنی لیاو لە میلان لە هەمووکات نزیکترە

Yariga App

پەیوەندی نێوان یانەی ئەیسی میلان و رافایل لیاو لە هەمووکات خراپترە و ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانە بەهێزە.

هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە بە گومان بوو لە مانەوە لە یانەکە و دۆخی ئەم دوایەی میلانیش هێندەی تر بابەتەکەی ئاڵۆزکردووە. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت دوای ئەوە لە دوو یاری رابردوو لیاو لەسەر کورسی یەدەگی میلان بینرا، ئێستا ئەو یاریزانە گفتوگۆکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرتووە و بەر لەوەش هیچ پێشڤەچوونێک لە گفتوگۆکاندا نەبوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەدوای جامی جیهانییەوە ئاستی رافایل وەک جاران نیە بەڵام ئەوەی پیۆڵی راهێنەری نیگەران کردووە، رەفتار و کردەوەی ئەو یاریزانەیە لەم دواییانەدا کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی ئاستی یانەکە.

یەکێک لە کێشەکانی لیاو لەگەڵ میلان ئەوەیە، یاریزانەکە داوا دەکات بەشێک لەو ١٩ ملیۆن یۆرۆیە بداتە یانەکەی پێشووی (سپۆرتینگ) کە بەهۆی جێهێشتنی و رووکردنە میلان کەوتۆتە سەر ئەو یاریزانە.

لیاو لە هاوینی ٢٠٢٤ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بە ئەگەرێکی زۆرە هاوینی داهاتوو روودەکاتە یانەیەکی دیکە بە تایبەت ئەگەر پیۆڵی لە راهێنەرایەتی رۆسۆنێری بەردەوام بێت.

Back to top button