Loading...
ئینگلتەرا

خاوەنانی لیڤەرپوول داهاتووی کلۆپ یان یەکلاکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا-گروپی  ئێف ئێس جی خاوەنی یانەی لیڤەرپوول جارێکیتر متمانە دەدەنەوە بە یۆرگن کلۆپی راهێنەر.

ریدز بە یەکێک لە خراپترین ساتەکانی خۆیدا تێەپەڕێت و یەکێک لە بژاردەکانیش دوورخستنەوەی کلۆپ بوو، بەڵام بەگوێرەی ئەتلەتیک، خاوەنەکان بڕیاریان داوە ئەم وەرزە هەرچۆنێک کۆتایی بێت، کلۆپ بەردەوام دەبێت و ئەرکی دووبارە بنیاتنانەوەی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ پێ دەسپێردرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێف ئێس جی بۆچوونی وایە کڵۆپ سەرکەوتنی هێندە گەورەی بۆ ریدز بەدەست هێناوە، ئاساییە ئەگەر وەرزێک یانەکە ئاستی لە خوار ئاستی چاوەڕوانکراو بێت.

لیڤەرپوول لە پلەی ١٠هەمی ریزبەندی پریمەرلیگە و لە کۆتا چوار یاریدا هیچ بردنەوەیەکی نیە.

Back to top button