ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی تووشی سزایەکی قورس دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەلایەن ئەنجومەنی پرێمەرلیگ بە پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێن تۆمەتبار کراوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی تۆمەتەکانی سەر ستیزن لەلایەن ئەنجومەنی پرێمەرلیگ، یانەکە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و خۆیان لە تۆمەتەکان بێ بەری کرد، بەڵام ئەنجومەنەکە ئەو یانەیەی ئاگادار کردووەتەوە ناتوانن هیچ تانەیەک لەو بڕیارە بدەن.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتریش کاتێک یانەی مانچێستەر سیتی لەلایەن یوێفا بە پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێن تۆمەتبار کرا، ئەو کاتە دادگای وەرزشی تانەکەیان پەسەند کرد و تۆمەتەکەیان رەتکردەوە. بەڵام ئەمجارە ناتوانن تانە بەکاربێنن و پەنا بۆ دادگای وەرزشی ببەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button