Loading...
ئیسپانیا

ماوەی دوورکەوتنەوەی هازارد راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-ئێدین هازارد تووشی پێکان هاتووە و ماوەی ٤-٥ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

یاریزانە بەلجیکییەکە بە تەواوی لە پلانەکانی کارلۆ ئەنشلۆتی دوورخراوەتەوە و پێنج مانگ تێپەڕیووە بەسەر دواین یاری ئەو یاریزانە لە خولی ئیسپانی. لەگەڵ ئەوەشدا  لە کاتی مەشقەکاندا تووشی پێکانی ئەژنۆ هاتووە.

بەگوێرەی مارکا، هازارد ٤-٥ هەفتەی دەوێت بۆ چاک بوونەوە و پاش ئەوەش پێناچێت هیچ رۆڵێکی لە یانەکە پێبدرێت چونکە ئەنشڵۆتی متمانەی زیاتری بە یاریزانانی تیمی دووهەم هەیە وەک لە هازارد.

هەمان سەرچاوە پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەستێرەکەی پێشووی چێڵسی لەم دواییەدا کاتێک دێتە سەر کورسی یەدەگ پێڵاوی یاریکردن لەگەڵ خۆی ناهێنێت چونکە دڵنیایە بەشداری پێناکرێت.

Back to top button