ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
چاڤی هەوڵی رازیکردنی بوسکێتس دەدات

چاڤی هێرناندێز دەڵێت دەیەوێت سێرجیۆ بوسکێتس رازی بکات بۆ وەرزێکی دیکەش بمێنێتەوە.
ئەگەری رۆیشتن یان وازهێنانی یاریکردنی کاپتنەکەی بلەوگرانا لە ئارادەیە لە کۆتایی وەرزدا، بەڵام سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی لەم دواییەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.
پرسیاری داهاتووی ئەو یاریزانە لە چاڤی راهێنەر کرا و ئەویش وتی “بڕیار لای خۆیەتی، ئەو کەسێکی زۆر گرنگی یانەکە لەناوە و دەرەوەی یاریگای، شایستەی ئەوەیە بڕیار لای خۆی بێت، من زۆرم پێخۆش دەبێت بۆ ساڵێکی دیکە بمێنێتەوە”.
چاوەڕواندەکرێت بەمزووانە بارسا گرێبەستێکی یەک وەرزە بخاتە بەردەم بوسکێتس لەسەر داوای چاڤی.